نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەێنێت،له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆلی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی و تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان،توانرا ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامێردا بگیردرێت كه بۆ (غه‌ش)ـكردن به كار ده‌هێنران.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكردا كەوێنەیەكی بۆ نوچەنێن نیراوە رایگەیاندوە” سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت, دیارده‌ی غه‌شكردن به رێگه‌ی جیاواز له چه‌ندین ساڵی رابردوو تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه و له تاقیكردنه‌وه‌كاندا به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی نمره په‌نا بۆ ئه‌م كاره نه‌شیاوه ده‌برێت. ئه‌م دیارده‌یه له‌تمه‌یه‌كی گه‌وره له ڕه‌هه‌ندی زانستی و په‌روه‌رده‌یی ده‌دات و ناهاوسه‌نگی دروست ده‌كات له بنیادتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و دروستكردنی تاكی ته‌ندروست و ئۆمێدبه‌خۆبوو له پێشكه‌وتنی نیشتمانه‌كه‌ماندا“.
راشیگەیاندوە”هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش،ئه‌م ساڵ جگه له ده‌ركردنی چه‌ندین ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه, سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه تا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ناوخۆ و ده‌زگاكانی ئاسایش، ڕێوشوێنی باشتر و توندتر بگیردرێته به‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان و خوێندكاران. سوپاسگوزارانه، به هه‌وڵی مامۆستایانی چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆشه‌ویست و هێزه‌كان و هاووڵاتیانی خه‌مخۆر، توانرا زۆرێك له‌وانه‌ی كه هه‌وڵی غه‌شكردن ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌یش كه هاوكار و هاوده‌ستیان بوون، بخرێنه به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی توند و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن و هاوكاریی غه‌شكه‌ران بوون، توندترین سزا ده‌درێن و له سنووری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یش دوور ده‌خرێنه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه په‌نایان بۆ غه‌شكردن بردبێت، سه‌رجه‌م وانه‌كانیان به كه‌وتوو بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت“.
وەزارەتی پروەردە سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكاران و خانه‌وادەكانیان، دڵنیا ده‌كاتەوە كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر بنبڕكردنی ئه‌م دیارده ناشارستانییه و دەشڵێت”ناهێڵین هیچ كه‌س بێ ماندووبوون و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری و به غه‌ش، شه‌ونخونی و ماندووبوونی قوتابی و خوێندكارانی ده‌رسخوێن و خه‌خمۆر بۆ فێربوون، به فیڕۆ بدات“.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستوەتەڕوو”سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگاكانی ئاسایش ده‌كه‌ین كه ڕێگر بوون له بوونی هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو و سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و دڵسۆزانه ده‌كه‌ین كه له ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه زانیاری پێویستیان به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م دیارده نه‌شیاوه ئاراسته كردووین و به هه‌وڵی ئه‌و به‌ڕێزانه نه‌بواینه ئاسان نه‌بوو ده‌ست بگیردرێت به‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ی كه بۆ غه‌ش به‌كارده‌هێنران“.























