بانكی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی دیناری عێراقییەوە لێدوان دەدات

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

بانكی دراوی نێودەوڵەتی دەلێت عێراق بە بەهای 68 ملیار دۆلار پاشەكەوتی دارایی هەیە و ئەوەش لەساڵی پار زیاترە، واتە دراوی عێراقی بەهای خۆی لەدەستنادات.

 

دراوی نێودەوڵەتی دەڵێ پاشەكەوتی دارایی عێراق ساڵی رابردوو 66 ملیار دۆلار بوو، بەڵام ئێستا 68 ملیاری هەیە.

 

لای خۆیشییەوە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە دوپاتیكردەوە كە دراوی عێراقی پشتیوانییەكی بەهێزی هەیە و هیچ ترسێك نییە لە نرخی دراوی عێراقی لە بەرامبەر دۆلار، جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو دابەزینەی ئێستای نرخی دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلار پلان بۆ داڕێژراوە و گەمەی چەند لایەكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com