نوچەنێت.هه‌ولێر:
پانزه پەرلەمانتاری کوردستان بایکۆتی کۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانیان کرد و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاڕاسته‌ی سێیه‌میش ده‌ڵێت، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێم هیج سەربەخۆ نییە بەڵکو کۆمسیۆنێکی پینج قۆڵییە
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن باس له ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆمسیۆن رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له توانایدا نییه له 2015/8/20 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.
له‌هه‌مان كاتیش پانزه پەرلەمانتار بایکۆتی کۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانیان کرد و له‌وباره‌یه‌وه باپیر كامه‌لا.سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی ئاڕاسته‌ی سێیه‌م له‌پارله‌مانی كوردستان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاوكردوته‌وه‌و رایگه‌یاندوه”ئێمە وەک چوار لایەنەکە فراکسیۆنی ئاراستەی سییەم ،بزوتنەوە،سۆسیالست.ئازادی و فراکسیۆنەکانی تورکمان و کلدانی و ئاشوری و ئەرمەن بایکۆتی کۆبونەوەی پەرلەمانمان کرد چونكه پیمان وایە ئەم کۆمسیۆنە هیج سەربەخۆ نییە بەڵکو کۆمسیۆنێکی پینج قۆڵییە“.