وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا لە بڕیاری پێدانی چەك پێمان پاشگەز نەبۆتەوە

0

نوچەنێت-ئەنادۆڵ

 

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت ئەو بڕە چەكەی ئەنجومەنی نوێنەران پێشووتر بڕیاری دابوو بۆ پێشمەرگەی بنێرێت دەگات، سەرەڕای بڕیاری كۆنگرێس بە پێنەدانیان راستەوخۆ بە پێشمەرگە.

 

لە لێدوانێكیدا كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، جەبار یاوەر هەروەها وتیشی “ئەو پرۆژە بڕیارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا تایبەت بە پێدانی 25%ی یارمەتییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ هەریەكە لە كورد و سوننە كارا دەمێنێتەوە و بڕیارەكەی دوێنێی كۆنگرێس تەنیا ئالیەتی گواستنەوەی چەكەكان دەگۆڕێت”.

 

لە لێدوانێكەیدا كە بۆ ئەنادۆڵی توركی داوە، یاوەر وتوشیەتی “بڕیارەكەی كۆنگرێس تەنیا باسی ئالیەتەكە دەكات و بڕەكە كەمناكاتەوە”.

 

مانگی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بڕیاریدابوو بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا، 25%ی كۆی یارمەتییە سەربازییەكان كە ئەمریكا بۆ عێراقی دەنێرێت، بدرێتە كورد و سوننە. بەڵام دوێنێ كۆنگرێسی ئەمریكا یاساكەی هەمواركرد و بڕیاریدا ئەو بڕە لە رێگەی بەغداوە بۆ كورد و سوننە دابینبكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com