نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبووه‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌ش رایاندگه‌یاند،هیچ كاتێكیش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نیازى پچڕاندنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 17/6/2015 ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز لەگەڵ هەرپێنج لایەنی سیاسیی بەشدار لە حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كۆبووەوە“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكان لەبارەی گیروگرفتەكانی پرسى نەوت لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرال خرانە ڕوو و تیشك خرایە سەر ئەوەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تەواوی پابەندی ڕێككەوتنەكە و یاساى بودجه‌ى عیراق بۆ ساڵى 2015یه، بەڵام حكوومەتی عێراقی فیدرال، پابه‌ند نییە“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە” كۆبوونه‌وه‌كه داكۆكى له‌م خاڵانه كرده‌وه:
1.حكوومەتی هەرێمی كوردستان خوازیارە و ده‌یه‌وێت هەموو كێشەكانی لەگەڵ بەغدا لە ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆ و له‌به‌ر ڕۆشناییى یاساى بودجه‌ى عیراقى فیدرال ـ ژماره 2ى ساڵى 2015 چارەسەر بكات، چونكه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و عیراقدایه.
- ئەگەر حكوومەتی فیدرالی عێراق به یاساى بودجه‌ى عیراقى فیدراله‌وه پابەند نەبێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناچارە بۆ دابینكردنی ژیان و بژێویی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بیر لە گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیكه‌ى یاسایى بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى یاساى ژماره پێنجى ساڵى 2013ى په‌رله‌مانى كوردستاندا.
- لایەنە سیاسییەكان پشتگیری لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ هەر بڕیارێك كه لەپێناو چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و ئابووری و دابینكردنی ژیان و بژێویی هاووڵاتیانی كوردستاندا دەیدات، به‌تایبه‌تى كه شه‌ڕى دژى تیرۆر و داڵده‌دانى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران، بارى هه‌رێمى كوردستانى زۆر قورس‌تر كردووه.
4.دوای هەر بڕیارێكیش بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر خوازیاری ئەوەیە كێشەكانی لەگەڵ بەغدا لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكات، هیچ كاتێكیش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نیازى پچڕاندنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه، چونكه عیراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕه‌هه‌ندێكى جوگرافى، كۆمه‌ڵایه‌تى، ئابوورى، بازرگانى و سیاسییه.