نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت،هەرێمی کوردستان ئێستا دەتوانێت سەربەخۆ نەوتی خۆی بفرۆشێت و ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا جیهانییەکانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بە نرخی رۆژ نەوتی کوردستان بکڕن.
ئه‌مرۆ له‌ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێنج حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌شدار له‌حكومه‌ت كۆبویه‌وه.
بەپێی زانیارییە رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندوه:هەرێمی کوردستان ئێستا دەتوانێت سەربەخۆ نەوتی خۆی بفرۆشێت و ژمارەیەکی زۆریش لە کۆمپانیا جیهانییەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بە نرخی رۆژ نەوتی کوردستان بکڕن.