نوچەنێت.تایبەت:
لهلێدوانێكى تایبهت به نوچه نێت، لهبارهى كێشهى دۆلارهوه ئیسماعیل گهلاڵى دهڵێ” بەداخەوە پەرلەمانی عێراقی پەرلەمانێكی ناوشیارە،پەرلەمانی عێراق بەپێ مادەی 50 حكومەتی عێراقی ئیلزام كردووە كە رۆژی 75 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە”.
سەبارەت بەوەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەچییەوە هەیە؟ لەوبارەیەوە ئیسماعیل گهڵاڵهیی پەرلەمانتاری گۆڕان و ئەندامی لیژنهى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە خولی پیشوی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”دۆلاریش وەكو هەموو كاڵایەكی تر بەرزوو نزمی لەسەرە بەرز و نزمی ئەكەوێتە سەر خستنەڕوو و داخوازی. بهحوكمی ئهوهی ئهمساڵ وهزعی دارایی خراپه و داهاتی نهوت له سهدا پهنجا كهمی كردووه، پار ئهم كاته بهرمیلێك نهوت به 120 دۆلار بوو كهچی ئهم ساڵ به 60 دۆلاره كهواته داهاتی عێراق كهمی كردووه. كهمتریش دۆلار دهخاته بازاڕه رۆژانە لە دەورەی 120 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت پار ئەم وەختە رۆژی 200 تا 225 ملیۆن دۆلاری دەفرۆشت وەختێك تۆ رۆژی 200 ملیۆن دەخەیتە بازاڕەوە و دیفرۆشیت عەرز زۆر دەكەیت و تەلەب كەم دەكەیت ئەمە یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان”.
جیا لهم لێكدانهوهیه ئیسماعیل گهلالى پێیوابوو هۆكارى دیكهش ههیه بۆ بهرزبوونهوهى نرخى دۆلار ئهو وتى” عێراق خۆی ئێستا لەجەنگێكی ماڵ وێرانكەرەی قورس دایە. شەڕی داعش لایەكی عێراقی بردووە لەهەموو ماڵێكی عێراقیشدا بەجۆرێك لەجۆرەكان بەداخەوە داعشێك هەیە واته ئەمنیەتی عێراق تێكچووە. كە ئەمنیەت تێكچوو بەشێوەیەكی گشتی سەرمایە گوزاری خاریجی كهمتر دهبێت پێشتر رۆژانە پڕۆژە دەكرا لە شارەكانی عێراق و كوردستان سەرمایەی خاریجی زۆر زۆر دەهات ئیستا نەك هەر سەرمایەی خاریجی ناێت سەرمایەی خۆماڵیش برادەرەكانی خۆمان سەرمایەكانیان كۆدەكەنەوەو دەیبەنە دەرەوە كە واتە ئەمانە هۆكارێكی ئەساسین”.
ئهو لهلێدوانهكهى دا بهراشكاوى رهخنهى له پهڕلهمانى عێراق گرت و وتى”بەداخەوە پەرلەمانی عێراقی پەرلەمانێكی ناوشیارە. پەرلەمانی عێراق بەپێ مادەی 50 حكومەتی عێراقی ئیلزام كردووە كە رۆژی 75 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە. واتە بانكی ناوەندی ئیلزام كردووە،ئەمە خۆی هەڵەیە. تۆ لە رۆژێكدا پێویست دەكات ئەو مەساریفانەی كە هەته بەلانی كەم لە 200 ملیۆن دۆلار زیاترە، تەنها داهاتی عێراق نەوتە نەوتەكەش دەبێتەوە دۆلار. پەرلەمان كە تۆ دێت حكومەت ئیلزام دەكەیت رۆژی 75 ملیۆن بخرێیتە بازاڕەوە، كەواتە تەڵەب لەسەر دۆلار زیاد دەكات كە تەڵەب زیادی كرد ئەمە قانونە هەموو كاڵاێك كاتێك تەڵەب زۆر بوو لەسەری قیمەتی بەرز دەبێتەوە ئەمە هۆكارە ئەساسییەكانە بەرای من”.