نوچه نێـت
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا وتى” به ده‌ستى ئاسنین له‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه یارى به‌دۆلار ده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، به‌ر له‌به‌رێكه‌وتنى بۆ ئێران، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانىع عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا وتى” به‌ده‌ستى ئاسنین له‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه یارى به دۆلار ده‌كه‌ن و دینارى عێراقیش به‌هێزه و بانكى ناوه‌ندیش یه‌ده‌گى خۆى هه‌یه”. عه‌بادى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه عێراق كۆمه‌ڵێك جه‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌بات جه‌نگى دژى داعش و جه‌نگى دژى گه‌نده‌ڵى و جه‌نگى ئه‌و كه‌سانه‌ى یارى به بژێوى خه‌ڵك ده‌كه‌ن. وتیشى” له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا یارى به‌نرخى دۆلار ده‌كرا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى دوژمنى عێراقن و گه‌نده‌ڵكارن”.
عه‌بادى هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات یارى به به‌هاى دۆلار ده‌كه‌ن
0
Share.