نوچەنێت.هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆو ڕاپرسی و هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنی په‌رله‌ماندا وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی بارزانی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند: كۆمسیۆن ناتوانێت له 20 ی ئابدا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئه‌نجام بدات.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆو ڕاپرسی و هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به چالاكیی و كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كۆبوه‌وه،ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه شەممەی ڕابردوو مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە ٢٠ی مانگی ئابدا هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ئەنجام بدرێت.
له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆو ڕاپرسی و هه‌ڵبژاردن وەڵامی داواکەی مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دایەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە (20)ی ئابی ئەمساڵداو رایگەیاند: ناتوانن لەو وادەیەدا پرۆسەی هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدەن.
هۆکاری ئەنجامنەدانی پرۆسەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە، کە بودجە و كارمه‌ند کاتی پێویستیان لەبەردەستدا نیە.