حكومەتی هەرێم سەعاتێک لە دەوامی فەرمانبەران کەم دەكاتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

حكومەتی هەرێم لە پەیامێكدا بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە،پیرۆزبایی ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكان وخانەوادەی شەهیدە سەربەرزەكان وهەموو موسڵمانانی دەكات و هەر بەو بۆنەیەیشەوە دەوامی فەرمانبەران یەك سەعات كەم دەكاتەوە.

 

دەقی پەیامەكە:

 

بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان وخانەوادەی شەهیدە سەربەرزەكانی شەڕی دژی تیرۆر وهەموو موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین بەهیوای ئەوەی ئەم مانگە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی وسەقامگیری وئارامی وسەركەوتن بەسەر تیرۆر.

 

بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزیشەوە رایدەگەیەنین دەوامی فەرمی لەهەموو دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی دەستپێدەكات ولە كاتژمێر 1:45 ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێدێت ورۆژانی پێنجشەمەش كاتژمێر 12:45 ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێدێت.

سەفین موحسین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حكومەت

2015/6/17

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com