کەمال کەرکوکى ڕەخنەی توند لە خولى ئێستاى پەرلەمان دەگرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکى پێشووی پەرلەمانى کوردستان ڕەخنەی لە خولى ئێستاى پەرلەمان گرت و وتی، پێشینەیەکى ترسناکییان لەم خولەدا تۆمار کرد و پێکهێنانى لیژنە ٢١ کەسییەکەى دەستوور پێچەوانەى یاسا و عورفى پەرلەمانە.

کەمال کەرکوکى، سەرۆکى پێشووی پەرلەمانى کوردستان بە NRT ی ڕایگەیاندوە”لەم خولەى ئێستاى پەرلەمانى کوردستاندا پێشینەکى ترسناک تۆمارکرا کاتێک پرۆژەى دەستووریان هەڵپەسارد و هەوڵیاندا پرۆژەیەکى تر بنوسن”.

کەرکوکى کە ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتی دیموکراتى کوردستانیشە ڕاشیگەیاند”وەک تێبینى کردووە لەناو پەرلەماندا پرۆژە یاسا هەیە دەنگى لەسەر دەدرێت و دواتر دەگەڕێتەوە”.

وتیشى”پێکهێنانى لیژنە ٢١ کەسییەکەى دەستوور پێچەوانەى یاسا و عورفى پەرلەمانە و دژى بەرژوەندى گەلى کوردستانە”.

کەمال کەرکوکى ئاماژەى بەوەشکرد”پێویست بوو پرۆژەى دەستوور بخرایەتە ڕاپرسییەوە چونکە پێشتر پەرلەمان پەسەندى کردووە و سەرۆکى هەرێمیش ئیمزاى لەسەر کردووە، نەک ئێستا بە بەرى حزبەکان لێى دەبڕن”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com