نوچەنێت-عەرەبییە
عەمید سەعید مەعن وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكانی بەغدا دەڵێت هێزی ئاسمانیی عێراق توانیویانە شكست بە هەولێكی داعش بهێنن بۆ هێرشكردنە سەر بەغدا لە قەزای فەللوجەوە.
فەرماندە عێراقییەكە دەلێت كاتێك دەزگای هەواڵگریی عێراق زانی داعش ئامادەسازیی بۆ هێرشكردنەسەر بەغدا دەكات، هێرشی بردە سەریان و توانی 30 كەسیان لێبكوژێت و چەك و تفاقەكانیان تەفروتونا بكات.
بە وتەی مەعن داعش پلانی هەبووە سەرەتا چەند هێرشێكی خۆكۆوژی بۆسەر بەغدای پایتەخت بكا بەر لە دەستپێكی هێرشی بەرفراوان.