نوچەنێت.knn:
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هۆی شه‌ڕو ماندوبونیان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا، ده‌توانن به ڕۆژوو نه‌بن.
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كان ده‌ڵێن،هه‌رچه‌نده شه‌ڕی دژ به داعش، شه‌ڕێكی پیرۆزه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئاینی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پابه‌ندیش ده‌بن به مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له توانایاندا بێت.
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێم ساڵی رابردوو فتوای ئه‌وه‌یان ده‌ركرد، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له به‌ره‌كانی شه‌ڕ نه‌یتوانی به رۆژوو بێت،رێگه پێدراوه رۆژوو نه‌گرێت، بۆ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵیش یه‌كێتی زانایان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی خاكی كوردستان ده‌یكات، شه‌ڕێكی پیرۆزه‌و پله‌ی شه‌هیدیی به پێشمه‌رگه‌كان ده‌به‌خشێت، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی ده‌توانن به رۆژوو نه‌بن.