ته‌نها 160 كه‌س به‌تۆمه‌تى تیرۆر سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه
نوچه نێت
خالید شوانى وته‌بێژى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ژماره‌ى ئه‌و تاوانبارانه ئاشكرا ده‌كات كه‌سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێك سه‌رۆكایه‌تى كۆماریان به به‌ربه‌ست زانى بۆ جێبه‌جێكردنى سزاى له‌سێداره‌دان و باسیان له‌وه كرد كه 7 هه‌زار تاوانبار هه‌یه سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه. ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه خالید شوانى وته‌بێژى سه‌رۆكى كۆمار ئه‌و ژماره‌یه‌ى ره‌تكرده‌وه و وتى” له ساڵى 2006 وه تائێستا 600 حاڵه‌تى بڕیارى له‌سێداره‌دان هه‌یه و ته‌نها 160 یان په‌یوه‌ندى به‌تیرۆره‌وه هه‌یه. ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى ئه‌و جۆره زانیاریانه ده‌ده‌ن با په‌له نه‌كه‌ن و زانیارییه‌كانیان دروست نییه” له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك كۆماریشه‌وه وتى” سه‌رۆك كۆمار لارى له‌وه نییه كه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بریارى له‌سێداره‌دان بدات. به‌ڵام دیراسه‌ى بابه‌ته‌كه ده‌كات و په‌له ناكات”.
پێشتر جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمار به‌بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى سوسیال دیمو‌كراتى جیهانییه. ئیمزاى له‌سه‌ر سزاى له‌سێداره‌دان نه‌ده‌كرد. به‌ڵام له‌وته‌كه‌ى شوانى ده‌رده‌كه‌وێت مه‌عسوم لارى نییه له‌سه‌ر ئیمزاكردنى سزاكان، به‌ڵام په‌له ناكات.