ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی به فیشه‌ك بریندار رده‌كرێت
نوچه‌نێت: سلێمانی
له شاری سلێمانی ته‌قه له ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی كرا و برینداركرا، تا ئێستاش كه‌س به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و كرده‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مشه‌و (27/6/2011) له‌شاری سلێمانی ته‌قه له پارێزه‌ر كاروان كه‌مال و هاورێكانی كرا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پارێزه‌ره كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارتی مه‌یدانی ئازادی بوو و هاوكات پارێزه‌ری فاروق ره‌فیق و پارێزه‌ری كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی تری خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانییه، بریندار كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و كرده‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.
كاروان كه‌مال، له ساڵی 1981 له سلێمانی له‌دایك بوه، له ساڵی 2004 پیشه‌ی پارێزه‌رێتی ده‌كات و تائێستاش به‌رده‌وامه، وه‌ك چالاكوانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش به‌رده‌وام كاری كردوه، ئێستاش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادییه، هاوكات ئه‌ندامی گروپی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌رانیشه.