” پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌یه‌ك ده‌چن“
نوچه‌نێت: سه‌روه‌ر سالار چوچانی
له لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی عێراقی ئازاد، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی پایه‌بڵندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن 75% له یه‌ك ده‌چن. پیره وتویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خاڵی جیاوازیش هه‌ن و پێویست ده‌كات له‌سه‌ری ڕاوه‌ستین و له‌م بواره‌شدا كۆبونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كانی به ئیجابی وه‌سفكردوه. هه‌ر له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كانه‌وه، ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی له زاری شاهۆ سه‌عیدی ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕانه‌وه گواستویه‌تییه‌وه كه ئه‌و شه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان داوه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه ده‌كه‌ن تا بڕیاری كۆتایی بكه‌ن. ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ هه‌رچه‌ند وا بڵاو ببوه‌وه كه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ه‌خۆیان بۆ كاری حزبی یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ندامێكی پایه‌بڵندی گۆڕان وتویه‌تی كه ته‌نیا یه‌ك له‌و شه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌و مه‌به‌سته ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه و ئه‌وانی تر وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنی جددی بۆ خواسته‌كانی چاكسازی له كوردستان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.