نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت،لە پێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عیراقی بانكی ناوه‌ندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕ.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاندوە” بانكی ناوه‌ندی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌دا چه‌ند ئیجرائاتێكی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عیراقی“.
وتیشی”یه‌كێك له ئیجرائاته‌كان ئه‌وه‌یه خستنه بازاڕی دۆلار زیاد بكات، به‌جۆرێك چه‌نده خواست هه‌بێت خستنه بازاڕیش به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ك بڕیاریش دراوه باج و گومرگی سه‌ر دۆلار بۆ سه‌دا پنج و سه‌دا سێ دابه‌زێت“.