نوچەنێت.ههولێر:
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەڵێت،وەڵامدانەی فەرمانەکەی سەرۆکایەتی هەرێمیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دواخستووە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە.
شەممەی ڕابردوو مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە ٢٠ی مانگی ئابدا هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ئەنجام بدرێت،ئەمڕۆ سێشەممەش ئەو وادەیە بوو کە کۆمسیۆن بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانی داینابوو كە داواکارییەکانیان بریتییە لە دابینکردنی بودجە و دامەزراندنی کارمەند بە شێوەی هەمیشەیی و گرێبەست و هێنانی کەسانی شارەزا لە دەرەوەی وڵات.
لەو بارەیەوە شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی لە هەرێم بە NRT ڕاگەیاندوە”لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکن بۆ پێداویستییەکانیان و وەڵامدانەی سەرۆکایەتی هەرێم، وەڵامدانەوەشیان دواخستووە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە“.
وتیشی”بڕیار بووە ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمان بکەن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم، بەڵام سەردانەکەیان دواخستووە بۆ سبەینێ چوارشەممە“.