یەکگرتووی ئیسلامی: درێژکردنەوەى ویلایەتی بارزانى لە بەرژەوەندى هەموو لایەکە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژى یەکگرتووى ئیسلامى دەڵێت،درێژکردنەوەى ماوەى ویلایەتی سەرۆکى هەرێم لەبەرژەوەندى هەموو لایەکە هەتا دەستوور پەسەند دەکرێت.

 

هیوا میرزا سابیر وتەبێژى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بە NRT ی ڕایگەیاندوە”ئێمە ڕاى خۆمان پێشتریش ڕاگەیاندووە، کە لەگەڵ سیستمى پەرلەمانیداین و ئەم کێشانە لەڕێگاى دەستوورەوە چارەسەرى بکەین و سازانى نیشتیمانى لەسەر کێشەکان بکرێت”.

وتیشى”دەبوو سەرۆکى هەرێم بەرلەوەى بڕیارى ئەوە دەربکات کە لە ٢٠ى ئابدا هەڵبژاردن بکرێت، پێویست بوو پرس و ڕاوێژى بەلایەنە سیاسیەکان بکردایە ئەو کاتە بڕیارەکە بەهێزتر دەبوو”.

 

هیوا میرزا راشیگەیاند”پێویستە دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم ڕوون و ئاشکرا بێت و ماوە و خولى سەرۆکایەتیەکەى دیاریکراو بێت”.

 

دەربارەى ڕاى یەکگرتوو لەبارەى درێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتى هەرێم، وتەبێژى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ئاشكرای كرد كە”بەمەرجى ئەوەى هەموو لایەک پێک بێن و سازانى نیشتیمانى لەسەر بکرێت هەتا دەستوور پەسەند دەکرێت، ماوەى سەرۆکایەتى هەرێم درێژ بکەینەوە لەبەرژەوەندى هەرێمى کوردستانە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com