وتەبێژی عەبادی: پابەندین بە رێكەوتننامەكەمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان

0

 

 

نوچەنێت- ئیتیجاه

وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی عیراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت لەگەڵ زۆری و كەمی بڕی ئەو نەوتەی هەرێم دەینیرێتە بەندەری جەیهانی توركیا دەگۆڕێت. هەروەها وتی حكومەتی فیدرال سورە لەسەر چارەسەر كردنی ئەو كێشانەی كە لەوانەیە ببنە رێگر لەبەردەم جیبەجێ كردنی ئەو رێكەوتننامەیەی لە نێوان هەردوولادا ئیمزا كراوە .

 

سەعد حەدیسی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی :” حكومەتی فیدرال پابەندە بە ناردنی گوژمەی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەردەوام لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە ئەم بڕەش بەپێی زۆری و كەمی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان دەینێرێت دەگۆڕێت”.

 

حەدیسی وتیشی هیچ گۆڕانكارییەك لەنێوان پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا رووینەداوە ، حكومەتی عێراقی زۆر سورە لەسەر دەرچوون لەو كێشانەی كە لەوانەیە ببنە رێگر لەبەردەم جێبەجێ كردنی ئەو رێكەوتننامەیەی كە لە نێوان بەغدا و هەولێر ئیمزا كراوە هەوڵ دەدات ئەموو ئەو رێگرییانە لاببات كە لەوانەیە كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی نیوان هەردوولا هەبێت.

 

ئەوەشی وت كە ” حكومەتی بەغدا سورە لەسەر جێبەجێ كردن و پابەند بوون بە بەندەكانی رێكەوتننامەكەوە ، بەتایبەتی كە شێوەی قانوونی وەرگرتوە و لە بودجەی ساڵدا جێگەی كراوەتەوە و دەبێت هەردوو حكومەت پێوەی پابەند بن وەكویەك”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com