له كوردستان به‌های وه‌به‌رهێنان زیاتر له 17 بلیۆن دۆلاره
نوچه‌نێت: سه‌روه‌ر سالار چوچانی
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌ن تێكڕای وه‌به‌رهێنان له كوردستان گه‌یشتۆته 17 بلیۆن و 415 ملیۆن دۆلار. ڕۆژنامه‌كه كه زانیارییه‌كانی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستانه‌وه گواستۆته‌وه وتویه‌تی وڵاتی كوێت پشكی یه‌كه‌می له وه‌به‌رهێنان له كوردستان به‌ركه‌وتوه به‌وه‌ی به به‌های 1 بلیۆن و 550 میۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمه‌كه‌دا كردوه، دوابه‌دوای ئه‌و توركیا دێت كه به به‌های زیاتر له 700 ملیۆن دۆلار كردویه‌تی و لوبنانیش به 749 ملیۆن، بریتانیا 392 ملیۆن دۆلار و میسر 350 ملیۆن و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به 99 ملیۆن و ئه‌ڵمانیاش به 9 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار.
قسه‌كه‌ره‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان وتویه‌تی له ساڵی 2006 ه‌وه 15-20 وڵات به ڕاسته‌وخۆ و هاوبه‌ش ده‌ستیانداوه‌ته وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا. سه‌باره‌ت به بواره‌كانی وه‌به‌رهێنانیش، بواری نیشته‌جێكردن پشكی شێری به‌ركه‌وتوه به‌وه‌ی بڕی 7,45 بلیۆن دۆلار له‌و بواره‌دا وه‌به‌رهێنان كراوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه له پێشڤه‌چونێكی نوێ‌دا خاوه‌نكارانی عێراقی ڕێككه‌وتننامه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگای ئورفه‌ی كوردنشینی توركیا ئه‌نجامداوه بۆ وه‌به‌رهێنان به‌بڕی 200 ملیۆن دۆلار و به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی جیهانی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 30 خاوه‌نكاری عێراقی سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه‌یان كردوه.