نوچەنێت- دەیلی میرەر
پیاوێكی ئەمریكی ریكلامێكی لەسەر ئینتەرنێت بڵاو كردەوە بۆ فرۆشتنی ماڵەكەی و چەند وێنەیەكیشی هاوپێچ كردبوو بەڵام بیری چووبوو كە وێنەی خۆشی لەناو ئاوێنەی گەرماوەكەدا بە ڕووتی دەركەوتوە بێئەوەی هیچ شتێكی لەبەردا بێت.
خاوەنی ماڵەكە كە لە ویلایەتی تەكساس بوو و ناوی خۆی ئاشكرا نەكردبوو وێنەی هەموو ژوورەكانی خانوەكەی گرتبوو بۆ ئەوەی لەسەر ئینتەرنیت بڵاوی بكاتەوە و رەواجی زیاتر بۆ خانوەكەی پەیدا بكات.
بەڵام ئەم پیاوە بیری چووبوو كە گەرماو پڕە لە ئاوینە و جەستەی ئەو پیاوە بە رووتی دەركەوتوە لەناو ئاوێنەكاندا كە بوە هۆی گاڵتەجاڕییەكی زۆری بەكارهێنەرانی ماڵپەڕی ” هۆت بادز” كە تێبینی وێنە رووتەكەیان كرد پێش ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەكە وێنەكە لاببات.
ئاماژە بەوە كراوە كە خانوەكە لە پێنج ژوور و پێنج گەرماو پێكهاتوە و نرخەكەی 390 هەزار دۆلارە.
