نوچەنێت- عالەم غەریب
بەڕێوەبەری یەكێك لە خوێندنگاكانی بەریتانیا بڕیارێكی دەركرد كە ڕێگە دەگرێت لەوەی خوێندكارانی پۆلی شەش بەرەو سەرەوە تەنورەی كورت و جلی رەنگاوڕەنگ لەبەر بكەن ، ئەمەش بۆ ئەوەی خوێندكارەكان زیاتر ئاگایان لە وانەكانیان بێت.
روز هاردی بەڕێوەبەری خوێندنگای سانت مارگرێت لە شاری هارتفۆد شایری بەریتانیا ئەم بڕیارەی دەركرد و لە وەرزی داهاتووی خوێندندا كاری پێدەكرێت. كە خوێندكاران پابەندی یەكپۆشی دەكات و دەبێت ماكیاژیش كەم بكەنەوە بۆ ئەوەی “شێوازێكی گونجاو” یان هەبێت .
ئەم بڕیارەی خوێندنگاكە رووبەڕووی رەخنە و گلەیی زۆر بوەوە لەناو كەسوكاری خوێندكاران، كە پێیان وایە ئەم بڕیارە ئازادی كچەكانیان كۆت و بەند دەكات و ڕێگە لە هەست كردن بە ئاسوودەییان دەگرێت لە جل و بەرگەكانییاندا، داوایان كردوە ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە یان رێنماییەكان كەمێك ئاسان بكرێن وەك ئەوەی هەندێك لە باوكان داوایان دەكرد.
هاردی كە قیستی ساڵانەی خوێندنگاكەی نزیكەی 45 هەزار دۆلارە ، وەڵامی رەخنەكانی دایەوە و وتی یەكپۆشی خوێندكاران لە خوێندنگە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێندكار هەموو رۆژێك كاتیان بەفیڕۆ نەچێت لە هەڵبژاردنی جل و بەرگەكەنیاندا و ئەو كاتە دەقۆزنەوە بۆ گرنگیدان بە وانەكانییان.