نوچه نێت، تایبه‌ت
چه‌ندین به‌رپرسى گه‌وره‌ى عێراق ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانیان هه‌یه و تا ئێستا ته‌نها سه‌رۆك كۆمار ده‌ستبه‌ردارى ره‌گه‌زنامه‌كه‌ى بووه.
كێشه‌ى دوو ره‌گه‌زنامه، یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى عێراق. به‌شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ى به‌رپرسه باڵاكانى عێراق ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتانى دیكه‌یان هه‌یه. له‌وانه ئه‌یادى عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و وشیار زێبارى وه‌زیرى دارایى هه‌رهه‌موویان ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانیان هه‌یه. ته‌نها فوئاد مه‌عسوم نه‌بێت كاتێك بووه سه‌رۆك كۆمار به‌نووسراوێكى فه‌رمى ده‌ستبه‌ردارى ره‌گه‌زنامه به‌ریتانییه‌كه‌ى بوو. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین باڵوێزى عێراقى ره‌گه‌زنامه‌ى دیكه‌یان هه‌یه. كه ئه‌مه‌ش به‌پێى چاودێرانى سیاسى گه‌وره‌ترین كێشه‌یه له‌بوارى دیبلۆماسی دا. بۆیه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران چه‌ندین جار هه‌وڵیان داوه پرۆژه یاساى نه‌هێشتنى دوو ره‌گه‌زنامه‌یى په‌سه‌ند بكه‌ن به‌ڵام تائێستا له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌ریتانییه‌كان حكومى عێراق ده‌كه‌ن!
0
Share.