نوچه نێت
مه‌ناف ئه‌بولنه‌دا شێخى عه‌شیره‌تى ئه‌بولناسر له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌رووداوى سه‌پایكه‌ر ده‌كات و ده‌شڵێ” كوردستان داڵده‌ى داویین”.
له‌لێدوانێكى بۆ سایتى شه‌فه‌ق نیوز له‌یادى كوشتارگه‌ى سپایكه‌ر، مه‌ناف ئه‌بولنه‌دا ده‌ڵێ” رێكخراوى داعش تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌مان دووباره كردۆته‌وه و ئاماده‌یى خۆمان نیشان داوه تا هاوكارى لێژنه‌كان بكه‌ین” دواتریش ده‌ڵێ” مه‌به‌ست لێدانى ئێمه‌یه له‌و تۆمه‌تباركردنه. ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه عه‌شیره‌تى سه‌دامین”. ئه‌و شێخه‌ى ئه‌بولناسر چه‌ندین جار پێشتر باسى مه‌سعود بارزانى كردووه و وتویه‌تى” رێزێكى تایبه‌تیان بۆ بارزانى هه‌یه”ته‌نانه‌ت هیواى ئه‌وه‌شى خواستووه كه بارزانى سه‌رۆكى عێراق بێت
له‌دوایین لێدوانیش بۆ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ” كاتێك ئێمه تۆمه‌تبار كراین خانوه‌كانمان وێران كرا‌و وعوجه‌مان له‌ده‌ست دا. به‌ڵام كوردستان داڵده‌ى داویین له‌كوردستان به‌وپه‌ڕى رێزه‌وه ده‌ژین”.
شێخى عه‌شیره‌ته‌كه‌ى سه‌دام: هه‌رێمى كوردستان داڵده‌ى داویین
0
Share.