نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌پێی پڕۆژه یاسای تاقانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان، داواكراوه خزمه‌تی زیاتری تاقانه‌كانی جینۆساید بكرێت له رێگه‌ی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و قه‌رز و پشتگیریی دارایی بۆ باشتركردنی بژێویی ژیانیان، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جۆرێك له حه‌سانه و رێزگرتنیان له داموده‌زگا حكومییه‌كان.
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2015/6/15، هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه یاسای تاقانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ڕێوه‌چوو، پرۆژه یاسای تاقانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك تێبینی و پێشنیاز له رووی یاسایی و دارایییه‌وه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی داڕشتنی مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه خرانه روو.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشنیازی كرد ناوی پڕۆژه‌كه بكرێته پڕۆژه یاسای تاقانه‌كانی جینۆساید و له پێناسهكهشیدا ئه‌وه بخرێته روو، كه مه‌به‌ست له تاقانه‌ی جینۆساید هه‌ر كه‌سێكه له كاتی جینۆساید‌كردن (ئه‌نفال، كیمیاباران،ههرتاوانێكی دیكه‌ی هاوشێوه)ی خێزانه‌كه‌ی به ته‌نها مابێته‌وه و رزگاری بووبێت. ئه‌م پێشنیازه‌ی وه‌زراه‌تی په‌یوه‌ندیداریش له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌كه‌وه به‌هه‌ند وه‌رگیراو بڕیاردرا له پڕۆژه‌كه جێبكرێته‌وه.
به‌پێی پڕۆژه یاسای تاقانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان، داواكراوه خزمه‌تی زیاتری تاقانه‌كانی جینۆساید بكرێت له رێگه‌ی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و قه‌رز و پشتگیریی دارایی بۆ باشتركردنی بژێویی ژیانیان له‌گه‌لأ هه‌بوونی جۆرێك له حه‌سانه و رێزگرتنیان له داموده‌زگا حكومییه‌كان.
پرۆژه‌كه له 3 مادده پێكهاتووه و له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌شكراوه. بڕیاریشه دوای ته‌واوبوونی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان و په‌سندكردنی.