نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،ئەگەر لایەنەکان پشتگیری پرۆژەکەی گۆڕان بکەن سەبارەت بە یاساى سەرۆکایەتى هەرێم، ئەوا سەرجەم ڕێککەوتنەکان و دابەشکردنی پۆستەکان هەڵدەوەشێنەوە.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە NRT ی ڕایگەیاندوە”ئەگەر لایەنەکان پشتگیری پرۆژەکەی فراکسیۆنی گۆڕان بکەن سەبارەت بە یاساى سەرۆکایەتى هەرێم، ئەوا سەرجەم ڕێککەوتنەکان و دابەشکردنی پۆستەکان لە هەرێمی کوردستان و بەغدا هەڵدەوەشێنەوە“.
ئاماژەی بەوەش کرد”ئەگەر لایەنێک پێیوایە لە بابەتێکدا کار بە زۆرینە و کەمینە دەکرێت، ئەوا ئەوان دەڵین تەوافوق لەهەموو بابەتەکاندا جێی نابێتەوە و کۆتایی دێت“.