نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی فەرمی یەكێتی دەڵێت،به‌پێی یاسا سه‌رۆکی هه‌رێم دوو جار مافی سه‌رۆکایه‌تی کردنی هه‌یه ناشزانم بۆ ئه‌مجاره چ ده‌رچه‌یه‌کی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
عیماد ئەحمەد وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە”یەكێتی لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیی‌دا ئه‌وه‌ی به‌لاوه باش و په‌سه‌نده که سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی بێت و پابه‌ند بوونیش هه‌بێت پێوه‌ی چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م سیسته‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌که و له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای کوردیشه و گونجاویشه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقدا، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتا مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌م فرمانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کۆنه‌بۆته‌وه“.
راشیگەیاند”ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان بکه‌ین ئه‌وا کۆبه‌ندی له هه‌موو شتێک باشتره و ئه‌گه‌ریش ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوڕاییه نه‌بێت ئه‌وا مه‌رج نییه بۆ سبه‌ی دروست نه‌بێت و له یه‌کتر دابڕان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نییه“.
عیماد ئەحمەد وتیشی”بەپێی یاسا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم دوو جار مافی هەیە خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ناشزانم بۆ ئه‌مجاره چ ده‌رچه‌یه‌کی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه“.