نوچەنێت.هه‌ولێر:
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند،مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان خاپوركردوەو لەئەنجامیشدا چوار چەكداریش كوژراون؟
عەقید دڵشاد مەولوود،بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە “هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورس و به هاوئاهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، دوێنێ شه‌و سه‌عات 11:20 خوله‌ك، مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له گوندی ته‌شتێ، به‌رامبه‌ر دوو ریانی كه‌سكێ، میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله كرایه ئامانج، وێڕای خاپوور كردنی مۆڵگه‌ی تیرۆریسته‌كان، به پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، چوار تیرۆریستی داعش له ناو مۆڵگه‌كه‌دا كوژراون.