نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەلیستی پارتی،وتی، گه‌شبین نیم به‌و شانده‌ى له كه‌ركووكه‌وه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت چونکە ئەوە بەغدایە هیچی لێ ناگۆڕێ بەرانبەر کەرکووک و هەر هەمان سیاسەتی پێشووی هەیە و دەشیبێ.
گەشبین نیم لەو شاندەی کە پارێزگای کەرکووک دەینێرێتە بەغدا، چونکە ئەوە بەغدایە و هیچی لێ ناگۆڕێ و بەرانبەر کەرکووک هەر هەمان سیاسەتی پێشووی هەیە و دەیشیبێ.
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى شاری کەرکووک، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگاى كه‌ركووك به‌ڕێوه چوو، بەهۆی ئەوەی ماوه‌ى 7 مانگه به‌غدا بوودجه‌ى په‌ره‌پێدان و په‌ترۆدۆلارى نه‌داوه به شاره‌كه،بڕیاریان دا شاندێك بنێرن بۆ به‌غدا.
محه‌مه‌د كه‌مال،ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى كه‌ركووك لەلیستی پارتی به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حیزبەكەی ڕاگه‌یاندوە “به‌غدا لەبەر سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى خۆی و، گه‌نده‌ڵى له حكوومه‌ت و سیاسه‌تى خراپى ئابوورى تووشى قه‌یران هاتووه ئێستاش كه شه‌ڕى داعش و دابه‌زینى نه‌وت هه‌یه به ته‌واوه‌تى ئابوورى عێراق داته‌پیوه له هه‌ندێك شوێن ئیفلاسى خۆیان ڕاگه‌یاندووه؛ به تایبه‌تى له شارى به‌غدا”.
وتیشی”كه‌ركووك بووەته قوربانى سیاسى به‌غدا ئه‌و كاته‌شى كه پاره‌ى په‌ترۆ دۆلارى ده‌دا به كه‌ركووك گرفتمان هه‌بوو، ئێستا نه‌ك پاره‌ى په‌ترۆ دۆلار بگره پاره‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگا و، بوودجه‌ى تایبه‌تى پارێزگامان ناداتێ بۆیه ئەو كۆبوونه‌وه‌مان كرد تا به ته‌واوى له هه‌ڵوێستى به‌غدا دڵنیا بین چونكه ناكرێت به‌و شێوه مامه‌ڵه بكات”.
بەرپرسكەیی پارتی راشیگەیاند”من گه‌شبین نیم به‌و شانده‌ى له كه‌ركووكه‌وه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت و، هیچی لێ بەسەر نییە؛ به‌غدا هه‌ر لەسەر نەزمەکەی جارانیەتی..چونکە ئەوە بەغدایە و هیچی لێ ناگۆڕێ و بەرانبەر کەرکووک هەر هەمان سیاسەتی پێشووی هەیە و دەیشیبێ”.