بانكه‌كانی توركیا له گه‌شه‌ی كوردستاندا به‌شداری ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: سه‌روه‌ر سالار چوچانی
ئه‌مه ناونیشانی ڕاپۆرتێكی سایتی ئینگلیزی زمانی زی ناشناڵی ئیماراتییه. تێیدا باس له چالاكییه ئابورییه‌كانی توركیا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان. نمونه‌ی ئه‌و چالاكییانه كرانه‌وه‌ی لقی هه‌ولێری ڤاكیف بانكه كه له توركیا 650 لقی هه‌یه و وه‌ك یه‌سور مه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری ئه‌و بانكه وتویه‌تی هۆی كرانه‌وه‌ی ئه‌و لقه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ “په‌یوه‌ندییی باشه‌كانی نێوان توركیا و كوردستان و قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردولا”. مه‌یلانی كه كوردی توركیایه و یه‌كێكه له‌و 21000 هاوڵاتییه توركیاییه‌ی به مه‌به‌ستی كار هاتونه‌ته كوردستان وتوشیه‌تی “ئابوری و سیاسه‌ت یه‌كتر تێر ده‌كه‌ن”.
سایته‌كه ده‌ڵێ ساڵی 2010 به‌های بازرگانی نێوان توركیا و عێراق 7 بلیۆن و 500 ملیۆن دۆلار بوه و 70%ی ئه‌و به‌هایه‌ش ته‌ركیزی له‌سه‌ر كوردستان بوه كه به ئوتومبیلی بارهه‌ڵگر ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌ویش به هاتوچۆی 1500 ئوتومبیلی بارهه‌ڵگر له هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل له هه‌ر ڕۆژێكدا.
سایته‌كه ده‌ڵێ ئایدن سه‌لجه‌ن كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر وتویه‌تی بڕی ئه‌و بازرگانییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه یه‌كسانه به كۆی هه‌مو ئه‌و بازرگانییه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا و لوبنان و ئه‌رده‌ن هه‌مانه. سه‌لجه‌ن وتوشیه‌تی له كوردستان 16 قوتابخانه و دو نه‌خۆشخانه‌ی توركی هه‌ن و زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و 741 كۆمپانیا بیانییه تۆماركراوانه‌ی له كوردستان هه‌ن توركین.
زی ناشناڵ ده‌ڵێ یه‌كێ له پاڵنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌رم و گوڕی بازرگانی نێوان توركیا و كوردستان، پێویستی زۆری توركیایه به وزه. حاڵی حازر 70%ی گازی سروشتی توركیا له‌لایه‌ن ڕوسیاوه دابین ده‌كرێت. سه‌لجه‌ن وتویه‌تی هه‌ر له ئێستادا ئه‌و گازه سروشتییه‌ی كوردستان به‌رهه‌می دێنێت 25%ی پێداویستی توركیا پڕ ده‌كاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بخرێته گه‌ڕ كه هێشتا ده‌ستی لێنه‌دراوه، ئه‌و ناوچه‌كه ده‌بێته جێی ئومێد و چاوتێبڕینی كۆمپانیا توركیاییه‌كان.