بارزانی و ئەمیری كوێت كۆبونەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەمیری كوێت كۆبونەوە و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”لە چوارچێوەی سەردانی فەرمیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندە یاوەرەكەی بۆ وڵاتی كوەیت ڕۆژی یەكشەممە 14ـی 6ـی 2015 شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری كوەیت لە كۆشكی ئەلسەیف پێشوازی لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد. لە كۆبوونەوەیەكدا ئەمیری كوەیت خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆك بارزانی نیشاندا و بە گەرمی بەخێرهاتنی كردن. لەدوای ئەوە بارزانی و ئەمیری كوەیت كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵیان ئەنجامدا و تێیدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تاوتوێ كرا“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”هەر هەمان ڕۆژ بارزانی لە شوێنی مانەوەی خۆی پێشوازی لە شێخ ناسر سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح كرد و لە دانیشتنێكدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوەیت خرایە بەر باس“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لەدوای ئەم كۆبوونەوەیە بارزانی لە شوێنی مانەوەی خۆی پێشوازی لە شێخ جابر ئەلموبارەك ئەلحەمەد ئەلسەباح سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوەیتی كرد. لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوەیت و چۆنییەتی فراوانكردنی پەیوەندییەكان كرا بە تایبەت لەبواری ئابووری و وەبەرهێنان و هاندانی وەبەرهێنەرە كوەیتییەكان بۆ وەبەرهێنانیان لە كوردستان. لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا بە مەبەستی فراوانتركردنی پەیوەندییەكان كردنەوەی هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆكەوانی لەنێوان هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و شاری كوەیت تاوتوێ كرا“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”بارزانی لە دوایین وێستگەی سەردانی خۆی بۆ دەوڵەتی كوەیت سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە شاری كوەیت كرد و لە لەلایەن محەمەد حوسێن بەحرلعلوم باڵیۆزی عێراق لە كوەیت و بەرپرسانی باڵوێزخانەی عێراق پێشوازی كرا“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com