ئەمریكا گومانی لە سەركەوتنی بەغدا بەسەر داعش هەیە

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا جەنەراڵ مارتن دیمبسی گومانی هەیە لەوەی عێراق بتوانێ بەرامبەر داعش سەركەوتن بەدەستبێنێ.

 

دیمبسی دەلێت هێشتا عێراق رێگەی سەركەوتنی نەدۆزیوەتەوە، دەبێت عێراق ئارام بگرێ و كێشە و برینە ناوخۆییەكانی چارەسەر بكات پاشان بە متمانەوە شەڕی دژی داعش بكات.

 

فەرماندە ئەمریكییەكە وتوشیەتی نابێ دڵ بە سەركەوتنی كتوپڕ و خێرا خۆش بكەین، چونكە بەبێ چارەی گرفتە ناوخۆییەكان، ئەگەر سەركەوتنێكی كورتخایەنیش بەدەستبێت و داعش ببەزیت، دواتر رێكخراوی تر بەناوی جیاوازەوە پەیدا دەبنەوە و دەبێت دیسان لە سەرەتاوە دەستپێبكەینەوە.

 

مارتن دیمبسی جەختی كردۆتەوە رێگاچارەی سەربازی بەس نییە بۆ سەركەوتنی درێژخایەن بەسەر داعشدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com