نوچەنێت – ئاژانسەكان
لەڕووی زانستی خۆراكەوە جیاوازییەكی ئەوتۆ نییە لەنێوان گۆشتی كەر و گۆشتی ئاژەڵەكانی تر و هیچ زیانێمی نییە. بەڵام زۆرێك لە ئایین و كلتوورەكان خواردنی گۆشتی كەریان یاساخ كردووە. بەمدواییانە لە میسر ئاشكرابوو كە چەند گۆشتفرۆشێك گۆشتی كەریان بە كڕیارەكانیانداوە و ئەوەش ناڕەزایی لێكەوتەوە.
پزیشكانی ڤێتەرنەری میسر ئەم رێنماییانەیان بۆ هاوڵاتیانیان بڵاوكردەوە تا گۆشتی كەر بناسنەوە و نەیكڕن:
- هەموو گۆشتێك رەنگی تایبەتی خۆی هەیە ، گۆشتی مانگا رەنگی سورێكی ئاڵە و چەورییەكەشی زەردە . بەڵام گۆشتی گامێش سورێكی قاوەیی باوە و چەورییەكەی سپییە، گۆشتی بزن و مەڕیش وەك ئەوەیە مووی پێوە نوسابێت ، گۆشتی كەر رەنگەكەی قاوەیی تێری شین باوە.
- گۆشتی كەر بۆنێكی ناخۆشی هەیە.
- ریشاڵەكانی گۆشتی كەر بە ڕوونی دیارن.
- گۆشتی كەر چەوری كەمە و جیاوازە لە چەوری ئاسایی بەجۆرێك رەنگی مسیی هەیە.
- پێش لێنانی ئەگەر چەقۆكە گەرم بكەیت و ئینجا گۆشتەكەی پێببڕیت بۆنەكەی بەرەو ناخۆشتر دەڕوات.