مۆڵەتی باوكایەتی بۆماوەی یەك ساڵ بە موچەی تەواوەوە!

0

 

نوچەنیت- ئیندیپێندەنت

رۆژنامەی ئیندیپێندەنتی بڵاوی كردەوە كە ریچارد برانسۆنی دامەزرێنەری گروپی كۆمپانیاكانی ” ڤیرجین” ی بەریتانی رایگەیاندوە كە مۆڵەتی بباوكایەتی دەداتە ئەو باوكانەی كە تازە منداڵیان بوە بە مووچەی تەواوە.

لە رۆژنامەكەدا هاتوە ئەو مۆڵەتەی كۆمپانیاكە دەیدات تایبەتمەندی زیاتری هەیە لەوەی كە حكومەت تازە بڕیارێكی دەركردوە كە دایك و باوك دەتوانن مۆڵەتەكەیەان بۆ ماوەی 50 هەفتە دابەش بكەن بەو شێوەیەی بۆخۆیان گونجاوە.

ئەم بڕیارەی كە ئەم كۆمپانیاە دەریكردوە ئەوانە دەگرێتەوە كە خزمەتیان لە چوار ساڵ زیاترە، بەڵام ئەوانەی خزمەتیان دوو ساڵ یان كەمترە لە ماوەی مۆڵەتەكەیاندا 25% ی موچەكەیان پێدەدرێت .

برنسۆن دەڵێت : ” ئەگەر گرنگیت بە كارمەندەكانت دا ئەوا ئەوانیش گرنگی بە كارەكانت دەدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com