پارێزگاری كه‌ركوك: ده‌بێ ئه‌مریكاییه‌كان له كه‌ركوك بمێننه‌وه
ئا: سه‌روه‌ر سالار چوچانی
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسه‌كه‌ی وتوه كه مانه‌وه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان له عێراق به‌گشتی و ناوچه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت گه‌لێ پێویسته بۆ ڕاگرتنی ئارامی. ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ ئه‌مه لێدوانێكی ده‌گمه‌نی فه‌رمییه له عێراقدا كه داوای مانه‌وه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان بكات. ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه‌ی بواری مێشك و ده‌ماره‌كان كه پێشتر له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ژیاوه تا سه‌ره‌تای ساڵی پار كه گه‌ڕایه‌وه وتوشیه‌تی “سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان تاكه هێزه كه سه‌نگێكی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌توانێ خواسته‌كانی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بسه‌پێنێ. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌ن و كه‌سه سیاسییه‌كانیشدا به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه كارده‌كات”.
شیاوی وتنه له‌و 45,000 سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌ی حاڵی حازر له عێراقدان، 1200 سه‌ربازیان له چوارچێوه‌ی هێزی هاوبه‌شی ئه‌مریكی-عێراقی-كوردیدا كار ده‌كه‌ن كه میكانیزمێكه بۆ ڕاگرتنی ئارامی و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردو لایه‌نی ناكۆكی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه.