نوچه نێت
له‌به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌یه‌كى عێراق لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى ئاشكراى ده‌كات كه كه‌یسێك بۆ گرێبه‌سته‌كانى چه‌ك ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێ” گه‌نده‌ڵى تێدا كراوه”.
له‌به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق،ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌وان لیژنه‌كه‌یان به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌كه‌ن كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه بۆ كڕینى چه‌ك ئه‌نجام دراوه. عه‌باس خوزاعى ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانه‌كه‌ى بۆ مه‌دا گه‌نده‌ڵى له‌و گرێبه‌ستانه به‌هۆكارى شكستى سوپاى عێراق ده‌زانێت. ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان چه‌ندین جار باسیان له‌گه‌نده‌ڵى ئه‌و گرێبه‌ستانه كردووه ته‌نها بۆ نموونه باسى یه‌ك بابه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌ویش كڕینى تفه‌نگه له چیك به به‌هاى 35 ملیۆن دۆلار بۆ 50 هه‌زار تفه‌نگ كه‌چى ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تفه‌نگانه كارناكه‌ن.
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى لێكۆڵینه‌وه له‌گرێبه‌سته‌كانى چه‌ك ده‌كات
0
Share.