یەکێتی: لەبەر بۆچونی جیاواز کارەکانی دەستوور لە كاتی خۆی تەواو ناكرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێکی لیژنەی نوسینەوەی دەستوور لە فراکسیۆنی یەکێتیی ڕایدەگەیەنێت، لەبەر بۆچونی جیاواز ئەگەری هەیە کارەکانی دەستوور نەتوانرێت لە ماوەی 90رۆژدا تەواو بکرێن.

خامۆش عومەر ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوور لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە” کارەکانی لیژنەی نوسینەوەی دەستوور بەردەوامیان هەیە بەڵام بەهۆی گفتوگۆی زۆر نەمانتوانیوە بەپێ ئەو کاتەی بۆ دەست بەکار بوونی لیژنە21کەسیەکە دیاری کراوە کارەکان بەباشی بڕوات چوونکە لەسەر بەشێکی زۆر لەو مادانەی کە پەسەند کراون پێوستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەبووە و ئەوەش کاتی زیاتری گرتووین“.

وتیشی”لەبەر بۆچونی جیاواز ئەگەری هەیە کارەکانی دەستوور نەتوانرێت لە ماوەی 90رۆژدا تەواو بکرێن بۆیە ئەگەر لەو حاڵەتەش نەتوانرا کارەکانی نوسینەوەی دەستوور تەواو بکرێن ئەوا دەبێت ماوەکەی درێژبکرێتەوە بەڵام تا ئێستە دیار نیە ئایا دەتوانین لەو ماوەیە کارەکانی نوسینەوەی دەستوور تەواو بکرێن یان نا”.

لەبارەی ئەو دەستوورەی کە یەکێتیی کاری بۆ دەکات خامۆش عومەر وتی“ئێمە دەمانەوێت دەستووری هەرێمی کوردستان دەستوورێک بێت مافی تەواوی پێکهاتەکان بپارێزێت دەستوور ببێتە هۆی ئازادی بیروڕا و بەدامەزراوەکردنی سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت ئەو دامەزراوانەی بنەمایەکی دەستووریان هەیەو پێشتر وەک پێوست بەشێوەی تەندروست بەکار نەهێنراون”.

لەبارەی سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان ئەندامی یەکێتیی لە لیژنەی نوسینەوەی دەستوور ئاشکراشی دەکات “ئێمە دەمانەوێت سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی پەرلەمانی بێت و سەرجەم دەستەڵاتەکان لەو دەستوورەدا هاوسەنگیان بپارێزرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com