نوچەنێت.هه‌ولێر:
لەسەر پرسی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
میدیاكانی گۆڕان لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كردوەتەوە: له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سبه‌ینێ بۆ پرسی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆده‌بنه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوا له سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ده‌كات، پڕۆژه‌ی خۆیان بۆ پرسی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌م مانگه‌دا، پڕۆژه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ پرسی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، چونكه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له 1 ی ته‌موزه‌وه تاوه‌كو 1 ی ئه‌یلول هه‌ڵده‌گیرێن، بۆیه پێویسته پێش ئه‌و واده‌یه ئه‌و پرسه یه‌كلابكرێته‌وه.