ئارام شێخ محه‌مه‌د: چارەسەری كێشەكان لەگەڵ هەرێم لەلای بەغدایە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دەڵێت،چارەسەری كێشەكان لەگەڵ هەرێم لەلای بەغدایە، ئێمەش كارمان كردوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ گفتوگۆكانی نێوان هەردولا دەست پێبكاتەوە”.

ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (ئاژانسی‌ ئەنادۆڵ) ئاماژە بەوە دەکات؛ عێراق وڵاتێكی فره‌ پێكهاتە و جیاواز لە روی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی و مێژوییەوە یەكێكە لە پاشماوەكانی ئەو عەقڵیەتەی لە دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە ئەم وڵاتەی پێ بەڕێوەبراوە و توشی كارەساتی گەورەی مرۆیی و شەڕی ناوخۆیی‌ گەورە كردوە و ئەوەش وایکردوە بەردەوام سەقامگیری بە خۆوە نەدیوە و بەرهەڵستی چەكداری تێدا هەبوە.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش وتویه‌تی: “چارەسەری كێشەكان لەگەڵ هەرێم لەلای بەغدایە و بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی سەربەخۆ نەوت نەفرۆشێت، پێویستە حكومەتی بەغدا چارەسەری كێشەكان بكات، ئەوەندەی كە ئێمە لە پەیوەندیدان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوان ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی كێشەكان بەشێوەیەكی یەكجاری چارەسەر بكەن، چونكە ئەو پارەیەی حكومەتی عێراقی رەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكات لە بری ئەو بڕە نەوتەی دەخرێتە سەر سۆمۆ كەمە و بەشی پێداویستییەكانی ناوخۆ ناكات”.

هه‌ر له‌و ته‌وه‌ره‌دا جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ داوه‌، كه‌ پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا تەنها نەوت و پارە نیە، بەڵكو پەیوەندی نێوان دو پێكهاتەیە كە لەوڵاتێكدا پێكەوە دەژین و بابەتێكی سیاسییە و پێویستە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، ئێمەش كارمان كردوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ گفتوگۆكانی نێوان هەردولا دەست پێبكاتەوە.

هەروەک ئاماژەی‌ بەوەشکردوە دۆخی‌ سیاسی عێراق وەك خۆیەتی و تا ئێستا هێزە سیاسیەکانی‌ عێراق نەیانتوانیوە بگەنە رێككەوتن لەسەر زۆرێك لەو بابەتانەی پەیوەندی بە دۆخی سیاسی و تەوافوقی سیاسیەوە هەیە.

لەبارەی‌ لێکۆڵینەوەکان لە کەوتنی‌ موسڵیش وتویەتی‌: “كەوتنی موسڵ كاریگەرییەكی خراپی دانا لەسەر پرۆسەی سیاسی لە عێراق و لە دوای كەوتنی ئەو شارەوە ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی لێكەوتەوە، پەرلەمان كار لەسەر ئەوە دەكات لێكۆڵینەوەی ورد بكات لەسەر كەوتنی موسڵ و هۆكارەكانی”.

هاوکات باسی‌ لەوەشکردوە کە بەغدا مەترسی داعشی لەسەر نییە، بەوپێیەی‌ توانراوە سنورێك دابنرێت بۆ ئەو دۆخەی لە ئەنبار هەیە و رێگری بكرێت لە پێشڕەوی زیاتری چەكدارانی داعش، بەڵام نایشارێتەوە کە مەترسی ئەمنی هەبوە و تائێستاش بەردەوامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com