نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری شاندێك بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە كوێت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوێت، له‌لایه‌ن شێخ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پشوازییان لێ كرا.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ـی 6ـی2015، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌یشتنه وڵاتی كوه‌یت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوه‌یت، له‌لایه‌ن شێخ سه‌باح خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پشوازییان لێ كرا“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”بارزانی، به یاوه‌ریی مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییش و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و سەلاحەدین بابەكر وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك ڕاوێژكار لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێر لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بەرەو وڵاتانی كوەیت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێ كەوت و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە كۆ ببێتەوە“.