نیویۆرك تایمز: پێشمەرگە چیرۆكی سەركەوتنی ئەمریكایە لە عێراق

0

 

 

نوچەنێت-نیویۆرك تایمز

 

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی دەڵێت توانای پیشمەرگە لە بەدەستهێنانەوەی ئەو ناوچانەی داعش داگیری كردبوون و بەرگری لێكردنی ناوچەكانیان، چیرۆكی سەركەوتنێكی دەگمەنی سیاسەتی سەرۆك ئۆبامایە لە هەماهەنگیكردنی ئەو هێزانەی لەسەر زەمینەوە شەڕی داعش دەكەن لەگەڵ هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا.

 

لەو راپۆرتەدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە، رۆژنامەكە دەڵێت ئێستا ئیدارەی ئۆباما لە هەوڵی بەرفراوانكردنی ئەو جۆرە هەماهەنگییەدایە لەگەڵ ئەو هێزە عێراقییانەی دی كە لەسەر زەمینن.

 

لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە كە پێشمەرگە ناوچە بەرزەكانی بەرەكانی شەڕیان كۆنترۆڵكردووە كە بەسەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا زاڵن و زانیاری لەسەر جموجوڵەكانی داعش دەدەنە فڕۆكەكان و ئامانجەكانیان بۆ دیاری دەكەن.

 

رۆژنامەكە دەلێت وا دیارە هێزە كوردییەكان پلانی پێشڕەویی زیاتریان نییە، چونكە ئەو ناوچانەی دی كە لەژێر دەستی داعش ماون بە خاكی خۆیانی نازانن.

 

نیویۆرك تایمز دەڵێ پێشمەرگە سودێكی بەرچاویان دیوە لە هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان و هاریكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەڕووی مەشق و راهێنان و پشتیوانیی لۆجستییەوە.

 

لە كۆتاییدا رۆژنامەكە دەڵێ هەمان سەركەوتنەكانی پێشمەرگە، دەریانخست كە سیاسەتی ئەمریكیی لە عێراق تووشی جۆرەها لەمپەری سیاسی و سەربازیی دەبێتەوە لەگەڵ ئەو هێزانەی دیكە كە لە ناوچەكانی تری عێراق و سوریا بوونیان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com