ئایا بووقی توت عەنخ ئاموونت بیستوە؟

0

ئایا بووقی توت عەنخ ئاموونت بیستوە؟ ئەو بووقەی هەر كاتێك فوی پێدا كرابێت جەنگی درێژخایەن و خوێناوی هەڵگیرساوە ( بەهاری عەربی لە میسر بەهۆی فوو كردن بە بووقەكەدا دروست بوو)

 

نوچەنێت- ئاژانسەكان

ئایا ئەوە دەزانیت كە بووقی توت عەنخ ئاموونی فیرعەونی میسر چەندین جەنگی درێژخایەنی هەڵگیرساندوە؟

لە ساڵی 1922 لۆرد كارتەرگۆڕی فیرعەون توت عەنخ ئاموونی دۆزییەوە لەناویدا چەند بووقێك دۆزرانەوە كە گرنگترینیان بوقی جەنگ بوو كە درێژییەكەی دەگاتە 50 سم و دەمی بووقەكە لە شێوەی ر لولەكدایە و ئەڵقەیەكی زیوین دەوری داوە .

رووی دەرەوەی بووقەكەش فراوان بوە و لەشێوەی زەنگدایە نەخشی پاشا توت عەنخ ئاموونی لەسەرە كە تاجێكی شینی لەسەرە گۆچانێكی كەوانەیی بەدەستەوەیە و پاشا لەبەردەم پەیكەری پەرستراوێكدا وەستاوە ، ئەم بووقە لە میسری كۆندا پێی دەوترا شنیب و وەك ئامێرێكی مۆزیكی جەنگ سەیر دەكرا.

زۆربەی زاناكانی شوێنەوار دووپاتیان كردوەتەوە كە فوو كردن بەم بووقەدا بە مانای هەڵگیرسانی شەڕ دێت بەڵگەشییان بۆ ئەوە ئەوەیە كە یەكیك لە هۆكارەكانی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم فوو كردن بوو بە بووقەكەدا لە ساڵی 1939 لە مۆزەخانەی قاهیرە كە دەنگەكەی بۆ ئێزگەی بی بی سی بەریتانی تۆمار دەكرا.

دكتۆر زاهی حوسی زانای شوێنەواری میسری لە 13-4-2011  دەڵێت یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵگیرسانی شۆڕشی 25 ی یەنایری ساڵی 2011 ی میسر ئەوە بوو كە یەكێك لە شوێنەوارناسەكان فووی بە بووقەكەی توت عەنخ ئاموونی فیرعەونی بچكۆلەدا كرد . ئەو دەڵێت هەموو شوێنەوارناسەكان بڕوای تەواوییان بەوە هەیە هەركاتێك فوو بەو بووقەدا بكات ئەوا دەستبەجێ جەنگ هەڵدەگیرسێت.

.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com