نوچه نێت
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا 20/8/2015 هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم بكرێت.
له‌هه‌واڵێكدا كه له‌سایتى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه. فوئاد حوسێن وتویه‌تى”به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1) ی ساڵی2005ی هه‌مواركراوو به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (٩١) ی ساڵی٢٠١٥بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت له ڕۆژی(20/8/2015)”.
هه‌روه‌ها فۆاد حسێن وتویه‌تى” سه‌رۆك بارزانی له فه‌رمانه‌كه‌دا گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه بۆ دانانی ڕیكار و ڕێوشوینه پێویسته‌كان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوازێكی دیموكراتی و ئازاد و له‌به‌رچاوگرتنی گشت یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌یره‌وكردنی گشت ستانده‌ره جیهانیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه”.