نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت،ئه‌گه‌ر كورد له‌عێراق جیا نه‌بێته‌وه له‌ناو ده‌چێت”.
کەمال کەرکوکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری نیقاش راگەیاندووە”ئه‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مانیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتوون زۆر سنوردار‌و كه‌من، ئه‌و چه‌كانه‌شی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌ینێرن ئه‌وه‌نده گرفتی بۆ دروست ئه‌كرێت تاكو ئه‌گاته ده‌ستی پێشمه‌رگه ئه‌و كات ئه‌و سوده‌ی نامێنێت،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه یه‌ك فیشه‌ك بۆ میحوه‌ری ڕۆژئاوای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌هاتووە“.
كەركوكی دەشڵێت”له‌پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌و به‌درێژای مێژوو هیچ كات كوردستان له‌چیاكانی حه‌مرین‌و تكریت به‌سه‌ره‌وه سه‌ر به عێراق نه‌بووه، له‌وێوه بۆ خواره‌وه عێراقی عه‌ره‌ب بووه‌و رۆژهه‌ڵاته‌كه‌ی عێراقی عه‌جه‌م بووه، هه‌مووان ده‌زانن كوردستان له‌و ده‌مه‌دا به‌زۆر لكێنراوه به‌عێراقه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و جینۆساید بووه بۆ كورد، له‌دوای 2003 وتیان فیدراڵی بۆ كورد باشه، ئه‌وه‌تا جارێكی دیكه له‌ڕێگه‌ی پێنه‌دانی چه‌ك به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و بڕینی بودجه‌ی كوردستان خرایه‌وه به‌ر مه‌ترسی جینۆساید، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئێمه بڕوامان به‌حكومه‌تی عێراقی نیه‌و ئه‌وانیش متمانه‌یان به ئێمه نیه، وه‌كو گه‌لی كوردستان خاوه‌ن زمان‌و مێژوو خاك‌و كولتوری‌و جه‌ماوه‌ری خۆمانین بۆیه ده‌بێت كورد سه‌ربه‌خۆی ڕابگه‌یه‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی،چونكه كورد به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت“.
ناوبراو ئاشكراشی كرد كە”پلان هه‌یه بۆ ئازادكردنی قه‌زای شنگال،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و قه‌زایه گونده عه‌ره‌بنیشینه‌كان پشتگیری له‌چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌كه‌ی دواكه‌وتووه،به‌ڵام ئازادكردنی شنگال نزیكه‌و كه‌سانی دڵسۆز ئاماده‌كاری بۆ ئه‌كه‌ن“.