پارتی: پڕۆژەکەی گۆڕان سوکایەتییە بە هەیبەتی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێکى سەرکردایەتی پارتی دەڵێت،پڕۆژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە سەرۆکایەتی هەرێم سوکایەتیکردنە بە هەیبەتی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەکی دایە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، بەپێى پڕۆژەکە دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم بەپێى سیستمى پەرلەمانى ڕێکخراوە و دەبێت لە پەرلەمان سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرێت.

فازل بەشارەتی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان NRT ی ڕایگەیاندوە”پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بابەتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانە و هیچ لایەنێکی سیاسی شەرعیەتی نییە بە تەنها بڕیار بدات”.

وتیشی”گۆڕان بە نەفەسی ئۆپۆزسیۆن کاردەکات و پەلەی کردووە لە پێشکەشکردنی پڕۆژەکەیدا، ئەگەر پێی وابێت ئەوەی کردوویەتی داهێنانە و بە کەس ناکرێت بە هەڵەداچووە، لەبەرئەوەی هەموو سیاسییەکان و یاساناسان سەرقاڵی ئەو بابەتەن”.

راشیگەیاند:پڕۆژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە سەرۆکایەتی هەرێم سوکایەتیکردنە بە هەیبەتی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد”وەک پارتی تەنها کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم مەسعود بارزانییە و لەگەڵ ئەوەدان سیستمی هەرێمی کوردستان پەرلەمانی کۆماری بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com