سه‌رۆك كۆماری عێراق و‌ ڕێكخه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونەوە‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سه‌رۆك كۆماری عێراق و ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونەوەو دۆخی‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

له‌چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی‌، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ د.فواد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد.

بەبێ هەواڵی میدیاكانی گۆڕان،له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردولا تاوتوێی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ عێراق‌و شه‌ڕی‌ داعش‌و دۆخی‌ ئاواره‌كانیان كرد.

له‌به‌شێكی‌ تری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق‌و ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌غدا كرد.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوتوێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كرد كه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی له‌عیراق و گرفتی ئاواره‌كان، كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووشدا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم تاوتوێی كرد بوو.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: د.فوئاد مه‌عسوم باسی كێشه‌كانی عیراقی بۆ كردووین، ئێمه‌ش باسی كێشه‌كانی هه‌رێمان بۆ كردووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com