نوچه نێت
یه‌كێك له‌نه‌ریته‌كانى ڤلادیمێر پۆتینى سه‌رۆكى رووسیا دواكه‌وتنه له مه‌وعیده‌كانى، دواجاریش ریكۆردى شكاند له پاپاى ڤاتیكان دوابكه‌وێت.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى پۆتین كاتژمێرێك له دیداره‌كه‌ى پاپاى ڤاتیكان دواكه‌وتووه. به‌مه‌ش یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت بتوانێ وا بكات پاپا هێنده چاوه‌ڕوانى بكات. رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مه نه‌ریتى پۆتینه ئه‌وانه‌ى له كرملین له‌گه‌ڵیان كاركردووه چاك به‌و نه‌ریته‌ى ده‌زانن. ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كانیش له‌گه‌ڵى راهاتوون له‌وانه : له‌گه‌ڵ شاژنى به‌ریتانیان، پۆتین 14 خوله‌ك دواكه‌وتووه. له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمارى باشوور 30 خوله‌ك. 3 كاتژمێر له‌دیدارى چۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دواكه‌وتووه. له‌گه‌ڵ دیدارى سه‌رۆكى ئۆكرانیا 4 دواكه‌وتووه. ته‌نانه‌ت جارێكیان راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجیلا میركل دیدارێكى ره‌تكرده‌وه به‌هۆى زۆرى چاوه‌ڕوانییه‌وه.
پۆتین بێ مه‌وعدترین سه‌رۆك: پاپاى ڤاتیكان كاتژمێرێك چاوه‌ڕێى كرد
0
Share.