پارتی: بە هەرێم كردنى كەركوک بیرۆكەى (نەجمەدین كەریم)ە و ئێمەش دژى ئەوەین

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژى ئەنجومەنى سەركردایەتى پارتى لە كەركوک،دەڵێت،بە هەرێمكردنى كەركوک بیرۆكەى پارێزگارى كەركوكە،ئێمە دژى ئەو بیرۆكەیەین و دەبێت كەركوک بگەڕێنرێتەوە سەر هەرێم.

عەدنان كەركوكى وتەبێژى ئەنجومەنى سەركردایەتى پارتى لە كەركوک،بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاندوە”بە هەرێمكردنى كەركوک بیرۆكەى پارێزگارى كەركوكە،ئێمە وەكو پارتى دژى ئەو بیرۆكەیەین و دەبێت كەركوک بگەڕێنرێتەوە سەر هەرێم”.

لاى خۆشیەوە ئەحمەد عەسكەرى یەكێک لە نوێنەرانى یەكێتى لە نێو ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، ڕەتیدەكاتەوە بیرۆكەى بە هەرێمكردنى كەركوک بیرۆكەى پارێزگارى كەركوک بێت و دەڵێت”نوێنەرانى كورد لە بەغدا لەبرى شەڕى گەڕاندنەوەى كەركوک بۆ سەر هەرێم شەڕى نەوت و گاز دەكەن.”

هاوكات مەحمود عومەر ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە فراكسیۆنى گۆڕان،پرۆژەى بە هەرێمكردنى كەركوک بە پرۆژەیەكى مەترسیدار وەسفدەكات و ، پێـیوایە ئەو پرۆژەیە مەترسى لەسەر ئاسایشى هەرێم دروست دەكات.

پرۆژەى بە هەرێمكردنى كەركوک پێشتر لەلایەن لایەنە توركمانیەكانى كەركوكەوە زۆر باسی لێوەدەكرا، وەكو ڕێگایەكى گونجاو بۆ چارەسەركردنى كێشەى كەركوک، بەڵام لایەنە كوردیەكان ڕەتیدەكەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com