نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده،ئاشكرای دەكات له سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی هه‌رێم 350 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان هه‌یه، له‌ناویشیاندا ڕێژه‌ی منداڵانی بێبه‌ش له خوێندن له‌نێوان 40 بۆ له‌سه‌دا 60 دایه.
پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به KNN ڕاگه‌یاندوە”له سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 350 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان هه‌یه، له‌ناویشیاندا ڕێژه‌ی منداڵانی بێبه‌ش له خوێندن له‌نێوان 40 بۆ له‌سه‌دا 60 دایه، ده‌شڵێت پێویستمان به هاوكاریی حكومه‌تی عێراقی و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م منداڵه‌كان بخه‌ینه به‌ر خوێندن“.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كە”ژماره‌ی قوتابخانه‌كان له سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان 40 بۆ 50 قوتابخانه ده‌بن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌هۆی جیاوازیی زمان و نه‌ته‌وه له قوتابخانه‌ی كه‌مپه‌كانی كوردستان، زیاتر له سیستمێكی خوێندن هه‌یه“.
پشتیوان سادق وتیشی”له كه‌مپی كه‌ورگۆسكی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كه سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی خه‌ڵكی خۆرئاوای كوردستانن تا ئێستا 84 مامۆستا كه خه‌ڵكی خۆرئاوای كوردستانن، له قوتابخانه‌كانی كه‌مپه‌كه وانه ده‌ڵێنه‌وه“.